کورته‌یه‌ک سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانى کۆمپانیا:
کۆمپانیاى گوڵبه‌هار بۆ بازرگانى گشتى کۆمپانیایه‌کى تۆمارکراوه له‌لاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان له به‌غداد به ژماره (م‌ش. – 02 – 00080908) هه‌روه‌ها کۆمپانیاکه ئه‌ندامى ژورى بازرگانى و پیشه‌سازیى سلێمانی و یه‌کێتیى هاورده‌کاران و هه‌نارده‌کارانى عێراقییه.
چالاکیى بازرگانى سه‌ره‌کیى کۆمپانیا بریتیه له هاورده‌کردنى بابه‌تى خۆراک به تایبه‌تى برنجى به‌سمه‌تى هیندى.
کۆمپانیا خاوه‌نى ئه‌م نیشانه بازرگانییه به‌ناوبانگانه‌یه (گوڵبه‌هار , گۆپه‌سه‌ند , گوڵمه‌نزل, برنجى كوبانى).
بێجگه له‌وه‌ش کۆمپانیا خۆراکى جۆرى تر هاورده ده‌کات وه‌ک نۆک و نیسک و پاقله.
کۆمپانیاى گوڵبه‌هار تاکه بریکارێکى کۆمپانیاى مایۆرایى ئیندۆنۆسییه (که به‌رهه‌مهێنه‌رى سه‌ره‌کیی قاوه‌ى ئاماده و بسکیته له ئیندۆنۆسیا).
له چه‌ند ساڵى پێشوودا کۆمپانیا توانى په‌یوه‌ندیى زۆرباش له‌ته‌ک ژماره‌یه‌ک کۆمپانیاى هیندى و چینى و ئیندۆنۆسیدا دروستبکات.
له هه‌مان کاتدا کۆمپانیا په‌یوه‌ندیى بازرگانى زۆرباشى له‌ته‌ک چه‌ندین کۆمپانیاى ناوخۆى عێراقیدا دروستکردوه.
به‌شى فرۆشته‌نى کۆمپانیا ئه‌رکه بازرگانییه‌کانى له‌ڕێى تۆڕبه‌ندییه‌کى بریکارانه‌وه ئه‌نجام ده‌دات به‌و جۆره‌ى که بتوانێت گشت ناوچه‌کانى عێراق بگرێته‌وه هه‌ر له زاخۆوه تا ده‌گاته به‌صره له باشور ئه‌وه‌ش له‌ڕێى په‌یوه‌ندیى ڕاسته‌وخۆ یان ئیمه‌یڵ یاخود ته‌له‌فۆنه‌وه ئاسانکارى بۆ ده‌کرێت.
له هه‌مان کاتدا به‌شى ژمێریاریى ئاسانکاریى ئه‌نجام ده‌دات له مامه‌ڵه بازرگانییه‌کاندا له‌ڕێى بانکه خۆماڵى و بیانییه‌کانه‌وه.